بڕۆ بۆ ناوەڕۆک
خانوو بۆ فرۆشتن لە گەڕەکی زانکۆ (ڕاپەڕین) بەرامبەر باخچە - D-737

دەربارەی ئەم موڵکە

D-737 — خانووێکی پاک و ئامادە بۆ نیشتەجێبوون بە ڕووبەری ١٠٠ مەتر دووجا بۆ فرۆشتن لە گەڕەکی زانکۆ لە ڕاپەڕین. ئەم خانووە دەکەوێتە شوێنێکی نایاب بەرامبەر سیاجی فڕۆکەخانە و ڕاستەوخۆ لەبەردەم باخچەیەکی جوان دایە، کە دیمەنێکی ئارام و کراوە بەخشیوە بە خانووەکە.

خانووەکە بە شێوازێکی مۆدێرن و بە کەرەستەی کوالیتی بەرز دروستکراوە، لەوانە سەقفی کناف و عەرزی کاشی پاک و ڕێکخراو. گونجاوە بۆ خێزانێکی بچووک کە بەدوای شوێنێکی ئارام و گونجاودا دەگەڕێن لە سلێمانی.

تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی خانووەکە:


  • ڕووبەر: ١٠٠ مەتر دووجا
  • ژووری نووستن: ٢ ژوور
  • حەمام و دەستشۆر: ٢ دانە
  • شوێن: ڕاپەڕین، گەڕەکی زانکۆ (بەرامبەر سیاجی مەتاڕ)
  • دیمەن: بەردەمی باخچەیە
  • دیزاینی ناوخۆیی: سەقفی کناف و عەرزی کاشی
  • شێوازی پێدانی پارە: تەنها بە نەقد (٩٠,٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی)
  • دۆخی ڕادەستکردن: تەواوکراو و ئامادەی ڕادەستکردن