بڕۆ بۆ ناوەڕۆک
خانووی دوو نهۆم بۆ فرۆشتن لە گەڕەکی شاکیرەکە - ڕووبەری ٢٢٨ م² - D-1168

دەربارەی ئەم موڵکە

D-1168 — خانوویەکی دوو نهۆمی گونجاو و فراوان بۆ فرۆشتن لە گەڕەکی شاکیرەکە، بە ڕووبەری ٢٢٨ مەتر دووجا. ئەم خانووە ڕووی لە قیبلەیە و بەردەمی باخچەیە، لەسەر شەقامی پان و لە شوێنێکی ئارامدایە کە دیزاین کراوە و گونجاوە بۆ سێ ماڵ.

تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی موڵکەکە:

  • ڕووبەر: ٢٢٨ مەتر دووجا (لەگەڵ ٥٠ مەتر مەتڕوکە)
  • ژمارەی نهۆم: دوو نهۆم (ڕێکخراو و گونجاو بۆ ٣ ماڵ)
  • ژوورەکان: ٤ ژووری نووستن، ٣ ژووری میوان، و ٣ مەتبەخ
  • ئاو و خزمەتگوزاری: خاوەنی بیری ئاوی تایبەت بە خۆیەتی
  • شوێن و شەقام: لەسەر شەقامی پێشەوەی ١٥ مەتری و بەردەمی باخچەیە، لەگەڵ شەقامی ٦ مەتری لە لای ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا
  • ڕوو و پێوانە: ڕووی قیبلە (پێشەوەی ١٢.٣٠ مەتر، لای ڕۆژهەڵات ١٨ مەتر، لای ڕۆژئاوا ٢٠ مەتر)
  • شێوازی پارەدان: نەقد (١٥٦,٠٠٠ دۆلار)

پرسیار لەسەر ئەم موڵکە بکە