دەربارەی ئەم موڵکە
D-948 — شوقەیەکی بازرگانی گونجاو و ڕوکن بە ڕووبەری ١٠٣ مەتری دووجا لە گەڕەکی کارێزەوشک بۆ فرۆشتن، لەناو تەلاری ناسراوی ١٢ سوارە. ئەم شوقەیە بەهۆی شوێنە ستراتیژییەکەیەوە لەسەر جادەی دووسایدی تازەی نێوان پارکی ئازادی و بازاڕی کارێزەوشک (ڕێک لەسەر مارکێتی غەزل)، گونجاوترین بژاردەیە بۆ ئۆفیس، عیادەی پزیشکی، یان بارەگای کۆمپانیاکان.
شوقەکە دەکەوێتە نهۆمی دووەم و ڕووی لە ڕۆژهەڵات و قیبلەیە، کە ڕووناکی و گەرمیەکی سروشتی نایابی پێدەبەخشێت. تەنها پێویستی بە بۆیاخکردنێکی سادە هەیە بۆ جوانکاری و ئامادەیە بۆ دەستبەکاربوون.
- ڕووبەر: ١٠٣ مەتری دووجا
- پێکهاتە: هۆڵێکی گەورە، ٢ ژووری نووستن، چێشتخانە و مشتەمەلات
- تەوالێت و حەمام: یەک حەمام و دوو تەوالێت (ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاوایی)
- باڵکۆن: هەموو ژوورەکان باڵکۆنی تایبەتی خۆیان هەیە کە دەڕواننە سەر شەقامی سەرەکی
- جۆری تاپۆ: تاپۆی مەلەکە (سەندەکی)
- شێوازی پارەدان: تەنها بە نەقد (١٠٠,٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی)
- تایبەتمەندی شوێن: ڕوکن، لەسەر جادەی دووسایدی تازە، لەسەر مارکێتی غەزل
موڵکە هاوشێوەکان
$200,000
خانووی نیمچە بازرگانی بۆ فرۆشتن لە چوارچرا، ١٦٠م² لەسەر شەقامی ٤٠ مەتری - D-619
چوارچرا پشت سیروان گروپ
160 m² · 3 ژ · 2 ح
$750/مانگانە
شوێنی بازرگانی بۆ کرێ لە گەڕەکی چوارچرا، ١٠٠م٢ | D-587
گەڕەکی چوارچرا بەرامبەر ڤێلاکان 200
100 m²
$230,000
زەوی نیمچە بازرگانی بۆ فرۆشتن لە گەڕەکی چوارچرا بەرامبەر ڤێلاکانی 200 - D-365
گەڕەکی چوارچرا بەرامبەر ڤێلاکان 200
180 m²