بڕۆ بۆ ناوەڕۆک
خانووی دوو نهۆم بۆ فرۆشتن لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد - D-1147

دەربارەی ئەم موڵکە

D-1147 — خانوویەکی دوو نهۆمی مۆدێرن بۆ فرۆشتن لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد (کەرتی ماردین)، نزیک دیلان سیتی. خانووەکە تایبەتە بە یەک خێزان، ڕووی لە چیای گۆیژەیە (باکوور) و بەردەمی کراوەیە بەرەو باخچە.

تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی خانوو:

  • نهۆم و دابەشکاری: دوو نهۆم بۆ یەک ماڵ، خاوەنی ٤ ژووری نووستن، ٢ گەرماو و ٢ تەوالێت.
  • سیستەمی گەرمکردن و ساردکردن: سیستەمی شۆڤاژی عەرزی و دەکتی موبەریدە بۆ هەردوو نهۆم.
  • دیزاین و بیناسازی: تەواوی سەقفەکان مەغریبییە، دروستکراوی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠.
  • حەوشە و ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل: حەوشەیەکی ڕێکخراو لەگەڵ باخچە و گەراجی تایبەت بۆ دوو ئۆتۆمبێل.
  • هەڵکەوتەی شوێن: لەسەر شەقامی دووساید، بەردەمی باخچەیە، بەرامبەر قوتابخانەی گەشە و سەروو قوتابخانەی کۆرییەکان، نزیک قوتابخانە و نەخۆشخانە.
  • دۆخی یاسایی و ڕادەستکردن: تاپۆیە، لە ئێستادا خاوەنەکەی تێیدایە و لە کاتی فرۆشتندا دەستبەجێ ڕادەست دەکرێت. شێوازی پارەدان بە نەقد ($195,000).

پرسیار لەسەر ئەم موڵکە بکە